ڕۆژی سیشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌رمانان، به‌كریگیراوانی ڕژیم هێرشیان كرد سه‌ر میوه‌فرۆشانی په‌هره‌ی سه‌ر به شاری ئیرانشار و سه‌دان كه‌سیان بێكار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مه‌ئمورانی شاره‌داری و هێزه ئینتزامیه‌كان به شیوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر بازاڕی میوه‌فرۆشانی په‌هره له ئیرانشار و ویڕای تێكدانی كه‌لووپه‌لی دووكانداران، بازاڕه‌كه‌یان به‌سه‌ریان دا ڕووخاندووه. ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی ڕژیم بۆته هۆی بێكاری سه‌دان كه‌س و زیانیكی گه‌وره به ده‌ست فرۆشانی ئه‌و شاره گه‌یشتووه.