بەهۆی ڕاگیرانی پرۆژەی بەنداوی “کانی سێ‌و”ی شاری پیرانشار، ٣٠٠ هەتا ٤٠٠ کرێکار بێکار بوون.
ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی مانگی خەرمانان، زیاتر له ٣٠٠ کرێکارانی بەنداوی کانی سێوی شاری پیرانشار، بەهۆی ڕاگیرانی ئەو پرۆژەیە، هەتا کاتی دیاریکراو، بێکار بوون.
به پێی وته‌ی كرێكاران، هۆکاری ڕاگیرانی ئەو پرۆژەیەی بۆ نەبوونی حه‌قده‌ستی کرێکاران ڕاگه‌یندراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئەو کرێکارانە چەندین جار بەهۆی په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان لە لایەن بەڕێوەبەرانی ئەو پرۆژەیەوە، ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو و هەروەها بەڕێوەبەران پرۆژەی بەنداوی کانی سێ‌و، بە بیانووی جۆراجۆر، له په‌رداخت حه‌قده‌ستی كرێكاران خۆیبوارد.