کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بێكاری ٦٠ هه‌زار ژنی ئه‌فغانستانی به‌هۆی داخرانی ناوه‌نده‌كانی جوانكاری

بێكاری ٦٠ هه‌زار ژنی ئه‌فغانستانی به‌هۆی داخرانی ناوه‌نده‌كانی جوانكاری 1

پاش فه‌رمانی حكوومه‌تی تالیبان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣ی مانگی گه‌لاوێژ، هه‌زاران سالۆنی جوانكاری له‌ سه‌رانسه‌ری ئه‌فغانستان بۆ هه‌میشه داخران و زیاتر له‌ ٦٠ هه‌زار كرێكاری ژن بێكار بوون.

حكوومه‌تی تالیبان له‌ كاتی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی له‌ مانگی ئووتی ٢٠٢١ تا به‌ ئه‌مڕۆ، ژنان و كچانی له‌ چوون بۆ مه‌دره‌سه‌ و زانكۆ، پارك و نه‌مایه‌شگا و سالۆنه‌كانی وه‌رزشی مه‌نع كردووه‌. ئه‌مجاره‌ نۆره‌ی سالۆنه‌كانی جوانكاری ژنانه‌ و زۆربه‌ی ژنان له‌ ترسی چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه پێش واده‌ی حكوومه‌ت دووكانه‌كانیان داخستووه‌.