به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌تی ئازه‌رقه‌ندی نه‌غه‌ده ڕۆژی شه‌ممه ٤ی خه‌رمانان ڕایگه‌یاند: به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی توربینی دابینكه‌ری به‌رقی كارخانه‌ی قه‌ند، زیاتر له ٤٠٠ كرێكار له‌سه‌ركار ده‌ركراون.
به‌وته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه‌ی قه‌ندی نه‌غه‌ده، ساڵی ٨٥ی هه‌تاوی توربینی به‌رهه‌مهێنه‌ری به‌رق به بڕه پاره‌ی ٦٣٠ ملیۆن تمه‌ن له كارخانه‌ی قه‌ندی مایه‌پووچ بووی دزفوول كڕدرا و بۆ كارخانه‌ی قه‌ندی نه‌غه‌ده گوازرایه‌وه. پاش ١٦ ساڵ خاوه‌نی كارخانه‌ی قه‌ندی دزفوول سكاڵای له دادگا تۆمار كردووه و بڕیار به گه‌ڕانه‌وه‌ی توربینه‌كه بۆ دزفوول دراوه. ئێستا به‌هۆی نه‌بوونی به‌رق، كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و كارخانه‌یه ڕاگیراوه و ٤٠٠ كرێكار بێكار كراون.
