کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بێكاری ٣٩ له‌سه‌دی ده‌رچوووانی زانكۆ له‌ ئێران

بێكاری ٣٩ له‌سه‌دی ده‌رچوووانی زانكۆ له‌ ئێران 4

ڕۆژنامه‌ی ئه‌فكار له‌ ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: ٣٩ له‌ سه‌دی درچووانی زانكۆی ئێران به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بێكارن.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، له‌ ساڵی ١٤٠٣ی هه‌تاوی دا ٣٨.٩ له‌ سه‌دی بێكارانی ئێران، ده‌رچووانی زانكۆ بوون. كه‌لێنی قووڵی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ له‌گه‌ڵ بازاڕی كار وای كردووه‌ كه‌ ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ ئاماری بێكاری له‌ نێو ده‌رچووانی زانكۆ بڕواته سه‌ره‌وه‌ و حكوومه‌ت هیچ پلانێكی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاماره‌كه‌ نییه‌. به‌ وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، نرخی بێكاری له‌ نێو ده‌رچووانی زانكۆ به‌ نیسبه‌ت چینه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا زیاتره‌ و دۆخی ته‌ندرووستی ده‌روونی گه‌نجانی وڵات قه‌یراناوییه‌.