به وته‌ی چالاكانی كرێكاری، نه‌بوونی كاره‌با بووه‌ته هۆی داخرانی سه‌دان كارگه و به‌وهۆیه‌وه هه‌زاران كرێكار بێكار كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كارخانه‌ی “ئۆكسین پاڵایه‌شی پۆلدۆخته‌ر” ئاگری گرت و ئێستا كرێكارانی ئه‌و ناونده بێكار و بیلاته‌كلیف ماونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها به‌هۆی بڕینی كاره‌با و نایه‌كسانی وزه، ده‌یان كارخانه‌ی وه‌به‌رهێنانی سیمان داخراوه و نرخی چیمه‌نتۆ له بازاڕه‌كاندا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه. گرانی كه‌ره‌سته‌ی ساختمانی، پڕۆژه‌كانی ڕاگرتووه و هه‌زاران كرێكاری بیناسازی بێكار كراون. هاوكات سه‌رۆكی ژووری بازه‌رگانی ئێران ڕایگه‌یاند: كه‌می كاره‌با له به‌شی سه‌نعه‌ت زیانی زۆری له ئابووری وڵات داوه و سه‌دان كارگه و كارخانه كار و چالاكییه‌كانیان ڕاگرتووه و ژماره‌یه‌كی زۆر كرێكار بێكار كراون.