به وته‌ی به‌رپرسانی ئوستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، دابه‌زینی ئاماری هه‌نارده‌كردنی فه‌رشی ده‌ستباف بووه‌ته هۆی بێكاری ٢٠٠ هه‌زار كرێكاری شاغڵ له‌و سه‌نعه‌ته.
به پێی زانیارییه‌كان، ٤٠٠ كارگه‌ی چنینی فه‌رشی ده‌ستباف و هه‌زار و ٢٠٠ دووكانی كڕین و فرۆشتنی فه‌رش له ئوستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی داخراون. له ماوه‌ی ١٥ ساڵی ڕابردوودا، به‌هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی له بواری ئابووری دا، داهاتی دوو ملیارد و ٧٠٠ ملیۆن دولاری فه‌رشی ئێرانی بۆ ٧٠ ملیۆن دۆلار دابه‌زیوه و وڵاتانی توركیا، هندووستان، پاكستان و ئه‌فغانستان بۆشاییه‌كانی بازاڕی جیهانی فه‌رشیان پڕ كردووه‌ته‌وه.