به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، پێنج كارگه له كارگه‌كانی كوره‌خانه‌كانی خشتبڕی ساروقامیشی بوكان به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل و خراپی دۆخی ئابووری داخراون و ده‌یان كرێكار بێكار كراون.
دۆخی ئاڵۆزی ئابووری و نه‌بوونی هیوا به داهاتوویه‌كی دیار، خاونكارهكانی ناچار به داخستنی كارگه‌كان كردووه و له ئاكامی ئه‌و باروودۆخه دا سه‌دان كرێكار بێكار كراون. بێكاری كرێكاران له حاڵێكدایه كه ئه‌وان نان ئاوه‌ری بنه‌ماڵه‌كانیان بوون و ئێستا نازانن ڕوو له كوێ بكه‌ن.