ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌دوای له ده‌ور خارج بوونی ٢٠ ده‌كه‌لی هه‌ڵێنجانی شیركه‌تی حه‌فاری نه‌وتی جنووب له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زیری نه‌وت، به هه‌زاران كرێكاران بێكار بوون.
به‌وته‌ی كرێكارانی بێكار كرا‌و، له ده‌ور خارج بوونی ٢٠ ده‌كه‌لی هه‌ڵێنجان له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زیری نه‌وت، بووه‌ته هۆی بێكار بوونی ٤ هه‌زار كه‌س له پێرسۆنێلی شاغل له‌م شیركه‌ته. هه‌روه‌ها بووه‌ته هۆی مه‌ترسی بۆ سه‌ر كاری نزیكه‌ی ١٠ هه‌زار كرێكاری دیكه‌ی شیركه‌تی حه‌فاری جنووب. كرێكارانی ناڕازیی ڕاشیانگه‌یاندووه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، هێشتا چاره‌نووسی كرێكارانی ڕۆژمۆزد، ڕادیومێن و پێرسۆنێلی شاغڵ له شیركه‌ته‌كانی په‌یمانی كه درێژه‌ی كاریان پێوه‌ندی به ئه‌م ده‌كه‌لانه‌وه هه‌یه، نادیاره.