کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بێكاركردنی ٦٠٠ كرێكار له‌ كارخانه‌ی پێترۆ ئارمه‌ند له‌ لۆردێگان

بێكاركردنی ٦٠٠ كرێكار له‌ كارخانه‌ی پترۆ ئارمه‌ند له‌ لۆردێگان 4

به‌دوای داخرانی پڕۆژی درووستكردنی كارخانه‌ی پێترۆ ئارمه‌ند له‌ شارستانی لۆردێگان، له‌ مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵه‌وه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ ٦٠٠ كرێكار له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.

ستارتی سازكردنی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كریستاڵ و پودری مه‌لامین به‌ بودجه‌ی ٢٣ ملیۆن دۆلار، له‌لایه‌ن شیركه‌تی پێترۆله‌وه‌ لێ درا و پڕۆژه‌كه‌ ٧٠ له‌ سه‌د پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه‌ بینی. له‌ مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵه‌وه‌ بودجه‌ی پێویست بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌گه‌ دابین نه‌كرا و به‌رپرسانی شیركه‌ت به‌ بێ په‌رداختی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌ی كرێكاران، ٦٠٠ پێرسۆنێلی شاغڵ له‌و پڕۆژه‌یانه‌ بێكار كرد. ئێستا كرێكاران له‌ بلاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه‌ و داوای پێدانی داخوازییه‌كان و ڕوونكردنه‌وه‌ی دۆخی پیشه‌ییان ده‌كه‌ن.