به‌لانیكه‌م ٣٠ كرێكاری شاغڵ له پاڵاوگه‌ی گازی هۆوه‌یزه‌ی كه‌نداوی فارس وێڕای هه‌بوونی گرێبه‌ست، له سه‌ر كار ده‌ركراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خاوه‌نكار به بیانووی ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه ئه‌و ٣٠ كرێكاره‌ی له سه‌ر كار ده‌ركردووه، له حاڵێكدا هێشتا ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان به‌سه‌ر نه‌چووه. كرێكاران ده‌ڵێن: سه‌ردانی هه‌ر ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تیان كردووه و‌ڵامیان وه‌ر نه‌گرتووه و خاونكار ناوی ١٠٠ كرێكاری دیكه‌ی بۆ ده‌ركردن بڵاو كردووه‌ته‌وه.
