ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی گوڵان، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی ئارشن كێوی چابه‌هار، ٣٠ كرێكاری بوومی ئه‌و شیركه‌ته‌یان له سه‌ر كار ده‌ركرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، شیركه‌تی ئارشن كێوی چابه‌هار سه‌ر به ناوه‌ندی هه‌وا فه‌زای سپای پاسدارانه و ٣٠ كرێكاری به‌لووچی به بێ هۆكار له سه‌ر كار ده‌ركردووه. كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه كه هیچ هه‌ڵه‌یه‌كیان نه‌كردووه و ته‌نیا به‌هۆی به‌لووچ بوونیان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت به ناوه‌كانی نه‌هستانی و یاسر به‌لووچ له سه‌ر كار ده‌ركراون.