كارخانه‌ی نه‌ساجی فێرده‌وس له خۆراسانی شومالی له ڕۆژی ١ی پووشپه‌ڕه‌وه داخراوه و خاوه‌نكار ١٩٠ كرێكاری بێكار كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه هۆكاری داخرانی ئه‌و ناوه‌نده‌ی بۆ بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با، سووتانی مه‌كینه‌كان و باجی قورسی ئیداره‌ی ماڵیات گه‌ڕاندووه‌ته‌وه. به‌رپرسانی كارخانه له ئاگادارییه‌كدا ڕایانگه‌یاندووه كه تیچووی وه‌به‌رهێنان وڵامده‌ره‌وه نییه و ناتوانن حه‌قی بیمه‌ی پێرسۆنێلی شیركه‌تیش په‌رداخت بكه‌ن. نه‌دانی ئه‌رزی ده‌وڵه‌تی، نه‌بوونی ماده‌ی سه‌ره‌كی وه‌به‌رهێنان و گرانی پارچه‌ی یه‌ده‌كی مه‌كینه‌كان هۆكاره‌كانی دیكه‌ی داخرانی ئه‌و كارخانه‌یه.