له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١١ كرێكاری به پێشینه‌ی كارخانه‌ی ترانسفۆرماتۆرسازی كوشكه‌ن له زه‌نجان له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه له سه‌ر كار ده‌ركراون.
به وته‌ی ئه‌سغه‌ر نه‌جاڕی سه‌رۆكی خانه‌ی كارگه‌ری زه‌نجان، ١١ كرێكار به ١٩ ساڵ پێشینه‌ی كاری و نزیك له خانه‌نشین بوون، به بیانووی كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزی كار، له لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه له سه‌ركار ده‌ركراون. به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه حكوومه‌تیه، ده‌ركردنی ئه‌و كرێكارانه به‌دوای تۆماركردنی داوای خانه‌نشین بوون به پێی یاسای پیشه سه‌خت و زیانباره‌كان، كارێكی نایاساییه و ئه‌بێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه وڵامده‌ره‌وه بن.