ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی جۆزه‌ردان، شاره‌داری جیرۆفت ١٨٠ كرێكاری ڕۆژمۆزدی له‌سه‌ر كار ده‌ركرد و به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی هه‌مراه خودروی سایپا هه‌ڕه‌شه‌ی بێكاركردنیان له كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ١٨٠ كرێكاری ڕۆژمۆزدی شاره‌داری جیرۆفت كه ٢ ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه به‌بێ هۆكار له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه له‌سه‌ر كار ده‌ركراون. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی هه‌مراه خودروی سایپا كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌یان به بیانووی به‌شداری كردنیان له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خستۆته ژێر گۆشار و هه‌ڕشه‌یان لێ كردوون كه ئه‌گه‌ر درێژه به ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان بده‌ن له كار دووریان ده‌خه‌نه‌وه. شایانی باسه كه كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده پێشتر دژبه كێشه‌ی سنفی و بێكاركردنی چه‌ند كه‌س له هاوكاره‌كانیان مانیان گرتبوو.