به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ڕێوه‌به‌رانی كارگه‌ی سه‌رجین بافتی زه‌نجان ژماره‌یه‌ك كرێكاریان به بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی له سه‌ر كار ده‌ركردووه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌رپرسانی ئوستانی زه‌نجان له‌گه‌ڵ بڕیاری بێكاركردنی كرێكارانی كارگه‌ی سه‌رجین بافت به بیانووی كێشه‌ی دارایی دژایه‌تیان كردووه، به‌ڵام خاوه‌نكار گه‌ڕانه‌وه‌ی كرێكارانی بۆ سه‌ر كار به پێدانی وامی بانكی و كاراكردنه‌وه‌ی كارگه گرێ داوه.