له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی باخی كتێبی تاران له‌لایه‌ن عه‌لی ڕه‌مه‌زانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و دامه‌زراوه‌یه له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.
به وته‌ی كرێكارانی بێكاركراو، عه‌لی ڕه‌مه‌زانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و دامه‌زراوه‌یه به‌شێك له پێرسۆنێلی باخی كتێبی به بیانووی دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ له‌سه‌ركار بێكار كردووه به بێ ئه‌وه‌ی بیمه‌ی بێكاریان بۆ دابین بكات. ناڕازیان هه‌روه‌ها وتیان، به‌شێك له بێكاركراوان نه‌خۆشی تایبه‌تیان هه‌یه و به‌هۆی نه‌بوونی بیمه‌ی بێكاری تووشی كێشه بوون.