ڕۆژی شه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان، سه‌دان كرێكاری شاعڵ له مه‌عده‌نی مه‌نگه‌نێزی گورجستان له‌لایه‌ن خاونكاره‌وه له سه‌ركار ده‌ركران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی مه‌عده‌نی مه‌نگه‌نێزی گورجستان له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه دژ به دۆخی سه‌ختی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی مانیان گرتووه، به‌ڵام خاوه‌نكار له جیاتی جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كان، سه‌دان كرێكاری له سه‌ر كار ده‌ركردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ده‌ركردنی كرێكاران پاش به ئاكام نه‌گه‌یشتنی دانووستانی نێوان نوێنه‌ری كرێكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت ڕووی داوه.