كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پاڵاوگه‌ی گه‌چساران، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی پووشپه‌ڕ له لایه‌ن شیركه‌تی “تیام سه‌نعه‌ت” له سه‌ر كار ده‌ركران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و پاڵاوگه‌یه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی سه‌نایه‌عی نه‌وت و گاز، له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به خواسته‌كانیان، ده‌ستیان دابووه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی. به پێی هه‌واڵی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان تا ئێستا لانیكه‌م ١٠٠ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده بێكار كراون.