ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه كۆمپانیای “یونایتێد ئێرلاین” یەکێکە لەو کۆمپانیا فڕۆکەوانییانەی ئەمریکایه کە یارمەتییە داراییەکانی حکومەتی ئەمریکای بە مەرجێک وەرگرتووە کە تاوەکو کۆتایی مانگی سێپتامبری ئەمساڵ کەس ناچار نەکات واز لە کارەکەی بهێنێت. بەڵام سەرەرای وەرگرتنی ئەو یارمەتییەش، هێڵی ئاسمانی یونایتێد ئاماژەی بەوە کردووە، ناچارە ٣ ههزار و ٤٠٠ کەس لە تیمی بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە کە دەکاتە ٣٠ لهسهدی بەڕێوەبەرانی ئهم شیركهته لە کارەکانیان دووربخاتەوە.
کۆمپانیای یونایتێد ئێرلاینی ئەمریکی رایگەیاندووە، ٣٠ لهسهدی بەڕێوەبەرانی خۆی لە کارەکانیان دووردەخاتەوە و دەستی کارمەندانی ئاوەڵاکردووە کە بە ویستی خۆیان دەستبەرداری کارەکانیان بن. شایانی باسه، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ویرووسی کۆرۆنا، کۆمپانیاکانی تایبەت بە فڕۆکەوانی لە رەوشێکی باشدا نین و خواست بۆ گەشتکردن لە رێگەی فڕۆکەوە بە رێژەی ٩٩ لهسهد دابەزیوە و ئەوەش کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی ناچارکردووە هێزی کاری خۆیان کەمبکەنەوە.