ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌وڵه‌تی كانادا ڕایگه‌یاندووه كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له‌م وڵاته، ته‌نیا له مانگی مارس دا، یه‌ك ملیۆن كه‌س به‌هۆی بێكاری داوای به‌هره‌مه‌ند بوون له مافه‌كانی ئاسانكاری بێكاریان كردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕێژه‌ی بێكاری له‌م وڵاته له ئێستادا گه‌یشتووه‌ته، ٨ و ٧ ده‌هۆمی له‌سه‌د. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ده‌وڵه‌تی كانادا به ئامانجی كۆنتڕۆڵ كردنی كۆرۆنا، سه‌رجه‌م كاره نازه‌رورییه‌كان ته‌عتیل و داوای له خه‌ڵك كردووه كه له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه. ئه‌مه به گه‌وره‌ترین ڕێژه‌ی بێكاری له ماوه‌ی یه‌ك مانگ له مێژووی وڵاتی كانادا دێته ئه‌ژمار كه تا ئێستا تۆمار كراوه. به پێی ئاماره‌كانی زانكۆی “جۆنز هۆپكینز”، تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه، سه‌رجه‌م ١٩ هه‌زار و ٧٧٠ كه‌س به ویرووسی كۆرۆنا گیرۆده بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش، ٤٦١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.