به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئابووری ناسانی ئێران، له به‌هاری ١٤٠٠ی هه‌تاویه‌وه تا به ئه‌مڕۆ لانیكه‌م ٥٠٠ هه‌زار كه‌شاوه‌رز به‌هۆی وشكه‌ساڵی و قه‌یرانی ئاوه‌وه بێكار و بۆ حاشیه‌ی شاره گه‌وره‌كان كۆچیان كردووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، نزیك به ٦٥٠ گوندی ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی تووشی بێ ئاوی سه‌خت بوون وهه‌روه‌ها ئوستانه‌كانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری و هه‌مه‌دانیش به‌هۆی وشكبوونی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و گواستنه‌وه‌ی ئاوی به‌ندئاوه‌كانیان بۆ ناوچه‌كانی دیكه، تووشی كێشه‌ی سه‌ختی ئاوی بوونه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت ئاوی خواردنه‌وه‌شیان نییه. له ئوستانی ئیسفه‌هان به هه‌زاران كه‌شاوه‌رز ناچاربوون بۆ حاشیه‌ی شاره‌كان كۆچ بكه‌ن و ئێستا له باروودۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.