به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٤٠٠ كرێكاری كارخانه‌ی لاستیكسازی خووزستان به‌هۆی داخرانی شیركه‌ت بێكار كراون.
به وته‌ی چالاكانی كرێكاری، كارخانه‌ی لاستیكسازی خووزستان له ساڵی ٩٦ی هه‌تاوی وه‌كوو باشترین هه‌نارده‌كه‌ری لاستیك دیاری كرابوو، به‌ڵام له ناكاودا كار و چالاكییه‌كانی ڕاگرتووه و به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت به كرێكارانیان ڕاگه‌یاندووه كه بۆ وه‌رگرتنی بیمه‌ی بێكاری هه‌وڵ بده‌ن. بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت له حاڵێكدایه كه كرێكارانی ئه‌و كارخانه ماوه‌ی چوار مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و خاوه‌نكار بیمه‌ی كرێكارانی به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی نه‌داوه.