به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێگا و شارسازیی كرماشان ڕایگه‌یاند كه پاش بڵاوبوونه‌وه كۆرۆنا، ٢٥ هه‌زار كرێكاری بیناسازی له ئۆستانی كرماشان‌دا بێكار بوون.
ئه‌م به‌رپرسه‌ی ڕژیم له شۆرای مه‌سكه‌نی ئۆستانی كرماشان ڕایگه‌یاند كه له باروودۆخی ئێستادا، ٢٥ هه‌زار كرێكار پیشه‌كانیان له‌ده‌ست داوه و ئه‌گه‌ر ناوه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندیدار له پڕۆژه‌ی میللی مهسكهندا یارمه‌تیده‌ر نه‌بن، ئه‌م ڕێژه‌یه له كرێكاران ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر كێشه‌كانی مه‌سكه‌نی مێهر به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت و پسپۆڕانه په‌یگیری نه‌كرێن، ئه‌م پڕۆژه‌یه به كۆتایی خۆی ناگات. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئاماره ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم دوورن له ڕاستی و له‌م ئۆستانه‌دا بێكاری زۆر له‌و ئامارانه له‌سه‌رتره.