ئۆستانداری کرماشان لە وتووژێک لەگەڵ هەواڵنێریی “تەسنیم”ی سهر بهڕژیم وتوویەتی: “لە ساڵی ٩٦، نرخی بێکاری لە ههندێك وەرزەکان لە سەدا ٢٥ بووە و نێونجی نرخی بێکاری لە سەدا ٢٢ بووە؛ بە شێوەیەک کە لە ئۆستانی کرماشان ١٦٥ هەزار کەس بێکار بوون و ههموو ساڵێكیش ٧ ههزار و ٥٠٠ کەس به ڕیزی بێكارانهوه زیاد دەبێت.
هوشەنگ بازوەند ڕاشیگەیاندووە: بۆ ڕەخساندنی هەلی هەر کارێک بڕی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی پێویستە. ئەو قسانە بازوەند لە حاڵێکدایە کە پێشتر، کەیوان کاشفی، بەرپرسی ژووری بازرگانیی ئەو ئۆستانه وتبووی: بەپێی بەراوردەکان، بەهۆی هاتنی ویرووسی کۆرۆناوە، ٢٠٠٠ میلیارد تمەن زیان بەم ئۆستانە گەیشتووە و بههۆیهوه ٢٠ هەزار کەسیش بێکار بوون