کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بێكاربوونی به‌ ده‌یان كرێكاری كارخانه‌ی ئاسفاڵتی كامیاران

بێكاربوونی به‌ ده‌یان كرێكاری كارخانه‌ی ئاسفاڵتی كامیاران

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، بەهۆی داخرانی کارگەی ئاسفاڵتی تەعاونیی ١٦٣ی كامیاران، زیاتر له‌ ٣٠ کرێکاری ئه‌م كارخانه‌یه‌ لە سەر کارەکەیان دەرکران و بێکار بوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، خاوەنکاری کارگەی ئاسفاڵتی تەعاونیی ١٦٣، سه‌رجه‌م کرێکارەکانی خۆی کە زیاتر لە ٣٠ کرێکار ده‌بن، لە سەر کار دەکردووه‌ و بەم جۆره‌ ئه‌م كرێكارانه‌ په‌یوه‌ست بوون به‌ ڕێژه‌ی بێكارانی شاری كامیارانه‌وه‌. هاوكات کومیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان لەو بارەیەوە، نووسیویەتی: پیشینەی کاریی کرێکارانی دەرکراوی کارگەی ئاسفاڵتی کامیاران، لە نێوان ٥ تا ٢٥ ساڵ بووە. کارگەی ئاسفاڵتی تەعاونیی ژمارە ١٦٣، لە ١٥ کیلۆمیتریی جاددەی سنە_کامیاران هەڵکەوتووە و لە ڕێکەوتی ٤ی بەفرانباره‌وه‌ داخراوه‌.