ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌هۆی فراوانبوونی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له “دیترۆیت”ی ئه‌مریكا، هه‌رسێ كۆمپانیای گه‌وه‌ری پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل له‌م وڵاته كارخانه‌كانیان له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكا ته‌عتیل كردووه و به‌هۆیه‌وه به هه‌زاران كرێكار و كارمه‌ند بێكار بوون.
به‌پێی راپۆرتێكی ئێم بی سی، كۆمپانیاكانی “جێنرال مۆتۆرز، فۆرد و كرایسله‌ر ڕایانگه‌یاندووه كه بۆ پاراستنی ٢١٢ هه‌زار كارمه‌ند و كرێكاری خۆیان له تووشبوون به ویرووسی كۆرۆنا، كارخانه‌كانیان داخستووه. كۆمپانیای كرایسله‌ر رایگه‌یاندووه كه له ئه‌مریكای باكوور كاره‌كانیان تا كۆتایی مانگی مارس ڕاگرتووه. ڕاشیگه‌یاندووه كه ئه‌م داخستنه ده‌بێته هۆی بێكار بوونی ١٥٠ هه‌زار كرێكار و كارمه‌ندی ئه‌م كارخانه‌یه.. به‌پێی را “بی سی كه‌پیتا‌ڵ ماركێت”، ئتستی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل به‌هۆی كۆرۆنا له ساڵی ٢٠٢٠ به‌رێژه‌ی ١٦ له‌سه‌د دابه‌زیوه.