هاوكات له‌گه‌ڵ درێژ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ته‌عتیلات له ئه‌مریكا به‌هۆی كۆرۆنا، كارخانه‌كانی نه‌یسان ١٠ هه‌زار كه‌س له كرێكاره‌كانیان به شێوه‌ی كاتی له‌كار بێكار كردووه.
شیركه‌تی ماشین سازی نه‌یسان ڕایگه‌یاندووه كه ته‌عتیل كردنی كارخانه‌كانی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تا نێوه‌ڕاست مانگی مه‌ی به‌هۆی بڵاوبوونه‌ویه ویرووسی كۆرۆنا درێژ كردووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كه ناچاره به شێوه‌ی كاتی ١٠ هه‌زار كه‌س له كرێكاره‌كانی بنێرێته‌وه بۆ مه‌ره‌خه‌سی. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه شیركه‌تی ماشین سازی “سووبارۆ”ی ژاپۆن ڕایگه‌یاندووه كه له ڕێكه‌وتی ١١ی مانگی مه‌یه‌وه، چالاكییه‌كانی له ئه‌یاله‌تی “ئێندیانا”ی ئه‌مریكا ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.