به پێی ڕاپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی “بلۆمبێرگ” و به پێی ئاكامی ئاماره‌كانی “سیتی گرووپ”، به‌راورد ده‌كرێ كه نزیكه‌ی ٣١ ملیۆن كه‌س له ژنان به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنا، كاره‌كانیان له‌ده‌ست بده‌ن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌هۆی ئه‌م قه‌یرانه، ڕێژه‌ی مامناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی جیهانیی به ڕاده‌ی یه‌ك هه‌زار میلیارد دۆلار دابه‌زێ. ئه‌م هه‌ڵسانگاندنه له‌حاڵێكدایه كه نزیكه‌ی ٢٢٠ ملیۆن ژن له ئاستی جیهان له‌و شوێنانه‌ی كه به‌هۆی ویرووسی كۆرۆناوه مه‌ترسییان له‌سه‌ره كار ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ری هه‌یه كه له‌م ژماره‌یه، ٣١ ملیۆن كه‌س كاره‌كانیان له‌ده‌ست بده‌ن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ڕێكخراوی هاوكاری و گه‌شه‌پێدانی ئابووری له مانگی ئاوریل هوشداری دابوو، بارودۆخی دژواری ژنان له بازاڕی كار ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه ئه‌وان زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وێت. له ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی بلۆمبێرگ دا هاتووه: به گشتی ٤٤ ملیۆن كرێكار به‌هۆی كۆرۆنا مه‌ترسی بێكار بوونیان له‌سه‌ره كه له‌م ژماره‌یه، ٣١ ملیۆنیان پێكهاتووه له ژنان و ١٣ ملیۆنیش پیاوانن.