کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بێسەروشوێن کردنی پینج زیندانی سیاسی

بێسەروشوێن کردنی پینج زیندانی سیاسی 1

بە وتەی خۆشکی “ئەکبەر دانشوەرکار” لە ١٥ی گەلاوێژی ئەمساڵەوە هیچ هەواڵیک سەبارەت بەو بەندکراوە و چوار بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی “پویا قوبادی”، “وەحید بەنی ئامریان”، “محەممەد تەقەوی سەنگدهی” و “بابەک عەلیپوور”، لە بەردەستدا نییە.

ئەم بەندکراواە سیاسیانە کە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندراوە، پێش ئەوەی کە دەزگای قەزایی و هەروەها ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانبگوێزن، بە شێوازێکی دڕندانە و دوور لە مرۆڤایەتی ئەشکەنجە دراون. جێگای ئاماژەیە گواستنەوەی ئەو ٥ بەندکراوە بە بێ ئاگاداری بنەماڵە و پارێزەرەکانیان ئەنجام دراوە و سەرەڕای بەدواداچوونی کەسووکاریان هیچ ناوەندێک وڵامدەرەوەیان نییە.