کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بێسەروشوێنکرانی تەرمی چوار به‌ندكراوی سیاسی ئێعدامکراو

بێسەروشوێنکرانی زۆرەملێی تەرمی چوار به‌ندكراوی سیاسیی ئێعدامکراو

٩ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٢، حوکمی ئێعدامی چوار به‌ندكراوی سیاسیی بە ناوەکانی موحسین مەزڵووم، محەممەد فەرامەرزی، وەفا ئازەربار و پێژمان فاتحی، لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج جێبەجێ كرا و پاش ساڵێک هێشتا شوێنی ئه‌سپه‌رده‌كردنی ته‌رمه‌كانیان دیار نییه‌.

حوکمی لەسێدارەدانی ئەو چوار زیندانییە سیاسییە لە كاتێكدا جێبەجێ كرا كە یەك ڕۆژ پێش به‌ڕێوه‌چوونی حوكمه‌كه‌ و دوای ١٩ مانگ ناڕوونی چاره‌نووسیان، یەک جار و بۆ دوایین جار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان دیدارێكی كورتیان ئه‌نجام دا. بەدوای له‌سێداره‌دانی ئەو چوار به‌ندكراوه‌ سیاسییە، ڕۆژی ١٠ ڕێبەندانی ١٤٠٢، مانگرتنێكی به‌ربڵاو له‌ شاره‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌ چوو و خه‌ڵكی كوردستان هاوخه‌می خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌ربڕی.