کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بێسه‌روشوێن كردنی “عوسمان مامه‌” له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ له‌ شاری بۆكان

بێسه‌روشوێن كردنی عوسمان مامه‌ له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كۆماری

“عوسمان مامه‌” ته‌مه‌ن ٥٦ ساڵ، كه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ٢٧ی خه‌زه‌لوه‌ری ١٤٠١،له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و تا ئێستا چاره‌نووسی دیار نییه‌ و بێسه‌روشوێن كراوه‌.

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “عوسمان مامه‌”، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كاتی ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” و سه‌ره‌ڕای دواكه‌تنی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، له‌و كاته‌وه‌ هیچ زانیاریێك له‌ باره‌ی دۆخی ته‌ندرووستی و جێگای ڕاگرتنی ناوبراو له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌، جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو له‌ نیگه‌رانیدان و له‌ وه‌ڵامی به‌دواداكه‌وتنه‌كانیان ، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ ته‌نیا وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌ كه‌ ناوبراو له‌ ژیاندایه‌ و پێویسته‌ چاوه‌ڕوان بن.