به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌نوه‌ر ڕه‌مه‌زانپوور” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد، بۆ ماوه‌ی زیاتر له ١٨ مانگه بێسه‌روشوێن كراوه و تاكوو ئێستا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ئه‌و چالاكوانه له به‌رده‌ستدا نییه.
ئه‌و هاووڵاتییه ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵه، ڕێكه‌وتی ٢٥ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ به یه‌كجاری هیچ سۆراغێکی نییە و به وته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌یه ده‌ستی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له بێسه‌روشوێن كرانی‌دا هه‌بێت. شایانی باسه پێش ئه‌وه‌ی كه ناوبراو بێسه‌روشوێن بكرێت، چەندین جار له لایه‌ن ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری مه‌هاباده‌وه بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه كه پێویسته كۆتایی به چالاكییه‌كانی بێنێت.
