به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، “كه‌یومه‌رس واعزی” موعه‌لیمی خانه‌نشینكراو و چالاكی سنفی خه‌ڵكی شاری سۆنقۆر، هێشتا له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٥ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كرا. ئه‌و چالاكوانه پاش كۆتایی هاتنی ڕه‌وه‌ندی لێپرسینه‌وه، ڕه‌وانه‌ی زیندانی دیزڵ ئابادی شاری كرماشان كراوه و له دۆخێكی زۆر خراپی ته‌ندورستیدایه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و هاووڵاتییه كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٢٧ ساڵ پێشینه‌ی په‌روه‌رده‌یی له قوتابخانه‌كاندا هه‌یه، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم و تێكدانی بیروڕای گشتی” به زۆره‌ملێ خانه‌نشینكرا و هه‌روه‌ها حوكمی شه‌ش ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
