سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ١٧ ڕۆژ به سه‌ر كاتی له‌سێداره‌دانی حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو، ته‌رمی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه هێشتا ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌كراوه.
ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو به كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی بێ بنه‌ما و به نێهنی له سێداره درا. ئێعدامكردنی حه‌مید كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌ڵام ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له جیاتی ڕاده‌ستكردنی ته‌رمی ناوبراو به بنه‌ماڵه‌كه‌ی، گوشاری بۆ كه‌س و كاری هاوردووه و به‌رده‌وام ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونیان ئه‌دات.