ڕێكخراوی خێرخوازی “ئێستلێپ” له شاری شتووتگارتی ئاڵمان ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند: سێركان ئێره‌ن، دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و دامه‌زراوه و شارومه‌ندی دوو تابعیه‌تی ئاڵمان و توركیا پاش سه‌فر بۆ ئێران بێسه‌روشوێن كراوه.
به وته‌ی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه، سێركان ئێره‌ن، شارومه‌ندی توركیایه و بۆ كارێكی مرۆڤدۆستانه سه‌ردانی ئێرانی كردووه به‌ڵام هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی پچڕاوه و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه. سێركان پێش سه‌فه‌ر بۆ ئێران به میدیاكانی ئاڵمانی وتبوو كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له هه‌ر چه‌شنه چه‌واشه‌كارییه‌ك و بۆ ڕێگری كردن له تۆمه‌تباركردنی به سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل، هیچ جۆره كه‌لووپه‌لێكی ئه‌له‌كترۆنی له‌گه‌ڵ خۆی نابات. به‌ڕێوه‌به‌رانی دامه‌زراوه‌ی ئێستلێپ داوایان له ده‌وڵه‌ته‌كانی ئاڵمان و توركیا كردووه به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسی ئه‌و شارومه‌ند بكه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن كۆماری ئیسلامی بێسه‌روشوێنی بكات.