کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بێسه‌روشوێنكرانی ته‌رمی سێ به‌ندكراوی كورد پاش شه‌ش ساڵ له‌ سێداره‌دانیان

بێسه‌روشوێنكرانی ته‌رمی سێ به‌ندكراوی كورد پاش شه‌ش ساڵ له‌ سێداره‌دانیان

به‌یانی شه‌ممه‌ ١٧ی خه‌رمانانی ١٣٩٧ی هه‌تاوی، سێ به‌ندكراوی سیاسی كورد به‌ ناوه‌كانی ڕامین حسێن په‌ناهی، زانیاری مورادی و لوقمان مورادی له‌ زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج له‌سێداره‌ دران و ته‌رمه‌كانیان بێسه‌روشوێن كرا.

شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ تێپه‌ڕ ده‌بێت و كۆماری ئیسلامی هێشتا شوێنی ناشتنی ته‌رمی ڕامین حسێن په‌ناهی، زانیار و لوقمان مورادی بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان ئاشكرا نه‌كردووه‌. له‌ ڕوانگه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تیه‌كان‌ ئه‌و قه‌تڵه حكوومه‌تیه‌ به‌ بێسه‌روشێنكرانی زۆره‌ملێ و جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی له‌ قه‌ڵه‌م دراوه‌ و وێڕای هوشداری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی وڵامی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و سێ گیانبه‌ختكردووه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه‌.