به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌ش ڕۆژ له‌وه‌به‌ر به‌له‌می كۆمه‌ڵێك په‌نابه‌ر له كاناڵی مانش وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه دوو په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو په‌نابه‌ری دیكه به ناوه‌كانی “نیما شه‌هسه‌واری” و “هیوا موسته‌فایی” خه‌ڵكی گوندی خانه‌قای سه‌ر به شاری پاوه بێسه‌روشوێن بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌له‌مێك به ٦٤ سه‌رنشینه‌وه له كاناڵی مانش له نێوان وڵاتانی فه‌ڕانسه و به‌ریتانیا وه‌گه‌ڕا و په‌نابه‌رێك نوقمی ئاو بوو و په‌نابه‌رێكی دیكه چووه كۆما و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست دا. هه‌روه‌ها دوو په‌نابه‌ری خه‌ڵكی پاوه به ناوه‌كانی “نیما شه‌هسه‌واری” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و “هیوا موسته‌فایی” ٢٧ ساڵ، پاش شه‌ش ڕۆژ هێشتا بێسه‌روشوێنن و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.