“عه‌لی ره‌زا ره‌ئیسی”، جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران رایگەیاند، به‌هۆی توانا سنوورداره‌كانی پشكنینه‌وه، ناتوانرێت ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا ده‌ست نیشان بكرێن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، عه‌لی ره‌زا ره‌ئیسی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه له رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه ساز كرابوو، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی داوەتەوه له باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ. عەلی رەزا ره‌ئیسی باسی له‌وه‌كردووه كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ویرووسه‌كه به مانای ئه‌وه نییه كه ویرووسی كۆرۆنای نوێ ئێرانی جێهێشتووه، به‌ڵكوو له‌م قۆناغه‌دا ئامانجمان ئه‌وه‌یه زنجیره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسه‌كه بشكێنین. ده‌شڵێ: بچووكترین حاڵه‌تی تووشبوونی تۆمارنه‌كراو، ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كان بۆ لووتكه و قه‌ره‌باڵغیی له نه‌خۆشخانه‌كان. ناوبراو هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌هۆی توانا سنوورداره‌كانی پشكنینه‌وه، ناتوانرێت ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون ده‌ست نیشان بكرێن و به‌دڵنیایییه‌وه ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان له‌سه‌روو ئه‌و ژمارانه‌وه‌ن كه له راگه‌یه‌نراوه فه‌رمییه‌كاندا بڵاوده‌كرێنه‌وه.