ڕۆیا حێشمه‌تی، هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سنه كه له مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠٢، به بیانووی بڵاوكردنی وێنه‌ی بێ حیجاب له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر و به ته‌بلیغ دژی نیزام تۆمه‌تبار كرابوو، له‌و تاوانه بێبه‌ری ناسێندرا.
ڕۆیا حێشمه‌تی له‌لایه‌ن دادگای سنه‌وه به ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كرا و له كاتی لێدانی قامچی دا، سروودی “به ناوی ژن، به ناوی ژیان، جل و به‌رگی كۆیلایه‌تیمان دڕان، شه‌وی تارێكمان ڕۆژ ئه‌بێته‌وه و قامچیهكان ده‌بنه ته‌وه‌رداس به‌سه‌ر جه‌لاده‌كان”ی خوێندبوو. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای به‌دوای خۆی دا هێنا و له ڕۆژانی ڕابردوودا، بۆ جارێكی دیكه دادگایی و ئه‌مجاره له تۆمه‌تی ته‌بلیغ دژی نیزام بێ تاوان ناسێندرا.