ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی گوڵان، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی چالاكانی كرێكاری و ژینگه‌یی شاری سنه له لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به‌ڕێوه چوو و سه‌رجه‌میان بێ تاوان ناسێندران.
پێنج چالاكی كرێكاری به ناوه‌كانی ئێقباڵ شه‌بانی، سه‌یدخالد حسێنی، فه‌رشید عه‌بدۆڵڵاهی، فه‌ردین میرهكی و شه‌یس ئه‌مانی هاوڕێ له‌گه‌ڵ دوو چالاكی ژینگه‌یی سنه به ناوه‌كانی جه‌ماڵ ئه‌سه‌دی و سووسه‌ن ڕازانی كه پێشتر به‌هۆی به‌شداریكردنیان له كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌ڵگرتنی ئاڵا و ئه‌ستێره‌ی سوور و خوێندنی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ به “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “تێكدانی بیر و ڕای گشتی” تۆمه‌تبار كرابوون، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره بێ‌تاوان ناسێندران. شایانی باسه كه یه‌كه‌مین جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنیان له ڕێكه‌وتی ١٩ی گوڵانی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه چووبوو.