کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بێبەش كردنی ” مەتین فەرامەرزپوور” لە مافی خوێندن

بێبەش كردنی مەتین فەرامەرزپوور لە مافی خوێندن 1

مەتین فەرامەرزپوور، خوێندکاریكی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن بەرپرسانی زانکۆی فیردەوسی مەشهەد، لە درێژەدانی بە خوێندن بێبەش کرا و سزای دەرکردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، بێبەشکردنی ئەو خوێندکارە کوردە لە خوێندن، لە حاڵێکدایە کە مەتین ڕۆژی ١٧ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو، بە تۆمەتی ” زیانگەیاندن بە پلانەکانی زانکۆ و شوێنی حەوانگەی خوێندکاران”، بۆ ماوەی دوو تێرم لە درێژەدان بە خوێندن دوورخرایەوه‌. ڕۆژی دووشەممە ١٧ی ڕەزبەر، “مەتین فەرامەرزپوور”، خوێندکاری قۆناغی کارناسی باڵای فەلسەفە، دوای بانگکران بۆ کۆمیتەی ئینزیباتی زانکۆی فێردەوسی مەشهەد، بەمەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ خرایه ژێر گوشار و دوای قەبووڵنەکردنی، سزای ده‌ركردن له‌ زانكۆ به‌سه‌ریدا سه‌پێندرا‌.