کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بێبەشکردنی چالاکێکی کرێکاری لە خزمەتگوزاری پزیشکی

بێبەشکردنی چالاکێکی کرێکاری لە خزمەتگوزاری پزیشکی 1

محەممەد داوەری، چالاکی کرێکاری خه‌ڵكی كوهگیلوویه‌ و بۆیه‌رئه‌حمه‌د و بەندکراو لە زیندانی عادل ئابادی شیراز، تووشی نه‌خۆشی گاڵ بووه‌ و له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كراوه‌.

سەرچاوەیەکی ئاگادار له بنەماڵەی ئەم چالاکه کرێکارییه، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵه ڕاگەیاند: محەمەد داوەری تووشی نەخۆشی پێستی گاڵ بووە و له مانگی پووشپەڕەوە نەیتوانیوه به باشی بخەوێت، سەرەڕای وەرگرتنی دەرمان لە بنکەی تەندرووستی زیندان، نەخۆشییەکەی باشتر نەبووە و له‌لایه‌ن بەرپرسانی زیندانه‌وه‌ لە ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كراوه‌. محه‌ممه‌د داوه‌ری مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن لقی یەكی دادگای ئینقلابی شیراز بە تۆمەتی “سوکایەتیکردن بە ڕێبەری” به‌ سێ ساڵ زیندان و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌دره‌وه‌ له‌ وڵات و چالاكی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كرا.