بەپێی زانیارییەکان، «عەباس لیسانی»، بەندکراوی سیاسیی ڕاگیراو لە گرتوخانەی ئێڤین، لە مافی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بێبەش کراوە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.
ئەو بەندکراوە سەرەڕای پێویستیی بەپەلە بە پزیشک و بڕیاری پزیشکانی نێو گرتوخانە، بەهۆی ڕێگریی بەرپرسانی گرتوخانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوە نەکراوە. شایانی باسە ناوبراو لە ڕێکەوتی ۲۰ی خەزەڵوەری ۱۴۰۲ی هەتاویدا بەهۆی گردبوونەوە لە بەردەم گرتوخانەی ئێڤین لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر بە تۆمەتی پێکهێنانی گرووپی نایاسایی دژ بە دەسەڵات، سزای ۱۵ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
