
به پێی ڕاپۆرتهكان، زۆربەی بهندكراوانی زیندانی ورمێ بەهۆی ئەوەی کە توانای دابینکردنی بارمتەیان نییە، لە هاتنە مورەخەسی بێبەری کراون.
مورەخەسی تەنیا بەشێکی کەمی بهندكراوان دەگرێتەوە و تا ئێستا زیندانییانی سیاسی بە بیانووی جۆراوجۆر لە مورەخەسی پێدان پێیان، بێبەری کراون. پاش بڵاوبوونەوەی ویروسی کۆرۆنا لە ئێران، بەرپرسی دەزگای دادوەری لە بەخشنامەیەکدا بە تەواوی ناوەندە دادوەرییەکانی ڕایگەیاندبوو کە هەتا ١٥ی خاکەلێوەی ساڵی ٩٩، بە دانانی بارمتە یان کەفالەت بە زیندانییانی مەحکووم بە زیندان مورەخەسی بدرێت، بەڵام ئەو بەخشنامەیە ئەو زیندانییە سیاسییانە ناگرێتەوە کە زیاتر لە ٥ ساڵ زیندانییان هەیە.
