سه‌ندوقی منداڵانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان “یونیسێف”، له ڕاپۆرتێكدا باسی له بارودۆخی ناله‌باری ژیانی منداڵانی یه‌مه‌نی ڕاگه‌یاند و وتیشی كه زیاتر له دوو ملیۆن منداڵ له‌م وڵاته له خوێندن بێبه‌رن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كه به بوونه‌ی ده‌ستپێكی ساڵی نوێ خوێندن له‌م وڵاته بڵاو كرایه‌وه. هه‌روه‌ها یونیسێف ڕایگه‌یاندووه “بارهێنانی زیاتر له چه‌ند ملیۆن منداڵی دیكه له‌م وڵاته سه‌ره‌ڕای بارودۆخی ئێستا، له‌گه‌ڵ مه‌ترسی ڕووبه‌ڕووبوه‌ته‌وه چوونكه حقووقی مۆعهلیمان له دوو ساڵی له‌مه‌وبه‌ره‌وه تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه. دیاره له وڵاتێكدا كه بووه‌ته مه‌یدانی كێبه‌ركێ هێزه‌كانی ناوچه‌كه، منداڵان و مافی ئه‌وان به‌ڕاحه‌تی پێشێل ده‌كرێ.