کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بێبه‌ش بوونی دوو به‌ندكراوی سیاسی له‌ مافی مه‌ره‌خه‌سی

به‌ پێی ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو بەندکراوی سیاسیی کە ئێستا لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ماوەی بەندکرانەکەیان تێدەپەڕێنین، سەرەڕای تێپەڕبوونی بیست ساڵ بەسەر بەندکرانیاندا، هەر وا لە مافی وەرگرتنی مه‌رەخەسی بێبەش کراون.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، دوو بەندکراوی سیاسیی بە ناوەکانی “خالید فەرەیدوونی”  خەڵکی مەهاباد و “عومەر فەقێ پوور” خەڵکی شاری بۆکان، زیاتر لە بیست ساڵە لە زیندانه‌کانی پیرانشار، مەهاباد، ڕەجایی شاری کەرەج و ورمێ بە بێ تەنانەت یەک ڕۆژ مه‌رەخەسی لە زیندان ڕاگیراون. شایانی باسه‌، ئه‌م دوو به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌، “ئه‌ندامی یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بوون کە لە ڕێکەوتی ١٠ خەرمانانی ساڵی ١٣٧٩ لە یەکێک لە گوندەکانی پیرانشار کەوتنە کەمینی هێزەکانی سپای پاسدارانەوە و دەستبەسەر کران. ئەو دوو بەندکراوە سیاسییه‌ به‌دوای دەستوەردانی دەزگا ئەمنییەکان لە پاییزی هه‌مان ساڵدا، لە لایەن دادگای ڕژیم له‌ شاری مەهاباد، بە تۆمەتی “مه‌حاره‌به‌” بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو بوو، به‌ڵام ئەم بڕیارە چەند ساڵ دواتر و لە ڕێکەوتی ١٠ی گوڵانی ساڵی ٨٤، لە لایەن دادگای پێداچوونەوەوەی ورمێ ئەو سزایە بۆ بەندکرانی هەتاهەتایی کەم کرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دووباره‌ی “خالد مه‌حموودی” له‌ جوانڕۆ

-

له‌سێداره‌دانی مێرمنداڵێك له‌ زیندانی میاندووئاو

-

نیگه‌رانییه‌كان له‌سه‌ر ناڕوونی چاره‌نووسی سێ شارومه‌ندی خه‌ڵكی بۆكان

-

برینداربوونی سێ كه‌س به‌هۆی بۆردوومانی ڕۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن توركیا

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌ت واحد له‌ تاران

-

مانگرتنی كرێكارانی شاغڵ له‌ فازی ١٤ پترۆشیمی كه‌نگان

-