
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه زیندانییەکی سیاسیی بە ناوی “حسێن عوسمانی” تەمەن ٦٠ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، لە مافی مه‌ره‌خه‌سی بێبەری کراوە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو لە ماوەی ٦ ساڵ زیندانیبوونیدا، لە هەرە جۆرە مافی مهرەخەسییەک بێبەری بووە. “حسێن عوسمانی” ڕێکەوتی ١٢ی ڕەشەممەی ساڵی ٩٢، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر و پاش ساڵێک لە دەستبەسەرکرانی لە ژووری تاکەکەسی، لەلایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم له شاری مەهاباد وێڕای دوو كه‌سی دیكه بە ناوەکانی “سابیر شێخ عەبدوڵڵا و دیاکۆ ڕەسووڵزادە”، بە تۆمەتی “نانەوەی بۆمب و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، بە ئێعدام مەحکووم کرابوو. ئه‌مه له كاتێكدایه كه حوکمی لەسێدارەدانی “حسێن عوسمانی” لە دیوانی باڵای وڵات هه‌ڵوه‌شایه‌وه و دواتر لەلایەن لقی ١ی دادگای ڕژیم له مەهاباد بۆ ٣٠ ساڵ زیندانیی تەعزیری و دوورخرانەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ گۆڕدرا.
