
پێنج چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی “خەبات دێهدار، هادی تەنوومەند، زانیار دەباغیان، تۆفیق مەحموودی و ئیسحاق ڕۆحی” سەرەڕای دەرکردنی بەخشنامەی نوێی ناوهندی قهزایی، لە مافی مەرەخەسی بێبەرین و ئێستا لە زیندان ڕاگیراون.
“هاوكات مەحموود ساڵحی”، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سەقز لە پێوەند لەگەڵ پێنەدانی مەرەخەسی بەو ٥ چالاکە کرێکارییە ڕایگەیاندووە: “بە سەرنجدان بە لێدوانەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییانە، دادستانی هیچ هەوڵێک بۆ ئازادکردنی ئەو چالاکە کرێکارییانە ئەنجام نهداوه. ڕاشیگهیاندووه ئێمە کرێکاران خوازیاری ئازادیی سهرجهم زیندانییانی سیاسین. جێگهی ئاماژهیه، بەپشتبەستن بە بەخشنامەی نوێی ناوهندی قهزایی، ئەو زیندانییانەی کە بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئهمنییهتی میللی ” و زیندانییەکەیان کەمتر لە ٥ ساڵە بە شێوەی کاتی مەرەخەسیان پێدراوە.
