یونسكۆ له راپۆرتێكیدا كه گۆڤاری نیویۆركه‌ر بڵاویكردۆته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ٢٩٠ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار خوێندكار له ١٣ وڵاتی جیهان له خوێندن بێبه‌شده‌بن له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوودا و ٧ وڵاتی دیكه‌ش به‌ه‌شێوه‌ی خۆجێی چه‌ند خوێندنگایه‌كیان داخستووه.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی یونسكۆ له مێژوودا روینه‌داوه به‌م ژماره فراوانه خوێندكاران بێبه‌شبن له‌خوێندن له جیهاندا به هه‌ردوو جه‌نگی جیهانیشه‌وه. شایانی باسه، ده‌وڵه‌تی ئیتالیا رۆژی ٤ی مارس بڕیاریدا تا ڕێكه‌وتی ١٥ی مارس سه‌رجه‌م قوتابخانه و خوێندنگاكانی ئه‌و وڵاته دابخرێت. ئه‌ویش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییان بۆ ١٠٧ كه‌س و تووشبوونیش به نه‌خۆشییه‌كه بۆ ٣ هه‌زار كه‌س. هه‌روه‌ها وڵاتانی كۆره‌ی باشوور، ژاپۆن و هۆنگ كۆنگ بڕیاریانداوه كه به‌هۆی مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، خوێندنگاكان تا ڕێكه‌وتی ٢٣ی مارس یاخود ٢٠ی ئاوریل دابخه‌ن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ١٢٠ خوێندنگه له سه‌رتاسه‌ری فه‌ڕانسه داخراون، بۆیه سه‌رۆكی یونسكۆ به نیگه‌رانییه‌وه به “نیویۆركه‌ر”ی وتووه: “جیهان ساڵێكی پڕ كه‌موكوڕی به‌سه‌ر ده‌بات له‌بواری خوێندندا”.